ئارماگێدۆنی سەپێنراو و دروستبوونی هۆشیاریی کوردبوون

فاتمە ئیزۆل لە سەرچاوە پیرۆزەکاندا، چەمکی “ئارماگێدۆن”[1] زۆربەی کات وەک کۆتاییەکی ڕەها و ساتێکی بێ گەڕانەوەی قیامەت پێناسە دەکرێت. بەڵام لە یادەوەریی مێژوویی و سیاسیی گەلاندا، تەنیا وەک وێرانکاریی فیزیکیی شارەکان و کۆمەڵکوژیی مرۆڤەکان نابینرێت؛ بەڵکو گوزارەیە لەو خاڵە یەکلاکەرەوەیەی تێیدا هێرشە گشتگیرەکان دەکرێنە سەر ناسنامە و بوون و تەواوی ئەو بەها مرۆییانەی کە گەلێک …

کەزییەی هاوچەرخی شاماران

زەهریبان حسێن – ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەرچەتەیەک بە ناوی ڕامی ئەلدەهش کە خەڵکی گرێ سپی و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە (ئەو ناوچەیەی ٧ ساڵە لەژێر داگیرکاریی تورکیادایە)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە کەزییەی بڕاوی شەرڤانێکی YPJی بەدەستەوەیە و دەڵێت؛ ” ئەمە کەزییەی هاوڕێیەکیانە کە لە ڕەققە کوژراوە و کەزییەکەیان بڕیوە”… ئەم تاوانە دژەمرۆییانەی کە چەند ڕۆژێکە لە …

ترپەی دڵەکان و گۆرانییە زێڕینەکان – وشەیەک بۆ ئەو خوشکانەی لە ڕۆژئاڤا بەرگری دەکەن

لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، لە جوگرافیایەکەوە بە ناوی ئیتاڵیا لە کاتێکدا خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لەژێر ھێرشدایە، لە زۆرێک لە جوگرافیاکاندا کە هەزاران کیلۆمەتر دوورن، زۆرێک لە ژنان وەک بەشێک لە خۆیان سەیری ڕۆژئاڤا دەکەن. سوپاس بۆ ئەو ژنانە، بۆ ئەو هەڤاڵانەی بزووتنەوەکە و کۆمەڵگە، کە هەموو ڕۆژێک لە چوارچێوەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا خۆیان ڕێکدەخەن و …

ململانێی دوو پارادایم لە سووریا

عەلیا عوسمان- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەگشتی جەنگەکان بەستراونەتەوە بە بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات و سەروەری، یان ململانێ لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، یان لەپێناو ناسنامە و ڕزگاربوون لە داگیرکەران؛ بەڵام ململانێی لە سووریا ڕەهەندێکی دیکەی وەرگرتووە، ئەویش ململانێی دوو پارادایم. واتە ململانێ لەسەر دیدی فکری و بەها ئەخلاقیەکان کە مرۆڤ لەسەر ئەو بنەمایانە ژیانی ڕێکدەخات و بڕیار دەدات و …

شایەتحاڵیی دوو پارادایمی دژبەیەک

نووسین: بانیان ماگوسا شایەتحاڵی زۆر شت بووم. منداڵانێک لە برسان دەگریان، ساوایانێک لە سەرما ڕەق دەبوونەوە و گەنجانی وەک “جوامێر” و “گولیمۆر” کە چاوەکانیان لەبەر بێخەوی سوور هەڵگەڕابوون… بەڵام بە پێداگرییەوە دەیانوت: “ئێمە لێرەین و ئێرە خاکی ئێمەیە”. من ئەو ڕیشەی بەرخودانەم ناسی کە لە ناو بەفروکڕێوەدا، بە برسیێتی و تینوێتییەوە، لە دەوری ئاگر گۆرانی …

بەرگرییکردن لە ڕۆژئاڤا، بەرگرییکردنە لە ژنان

کاتی ئاسییا- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ئیتاڵیا بینینی ئەوەی ئێستا لە ڕۆژئاڤا ڕوودەدات ئازاربەخشە؛ هەناسەت سوار دەکات و پەکت دەخات. ئەمە شۆکێکە کە پێیدا تێدەپەڕین، زۆر کەس لە خۆیان دەپرسن:”چۆن بەم شێوە خێرایە ڕوویدا؟ چۆن دەکرێت لە شەو و ڕۆژێکدا هێرش بکرێتە سەر خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و خاکەکەی لەت بکرێت؟”. لە ڕاستییدا، پرۆسەی …

هەناسەی درێژی تەبقا و ڕەققە

دیدار لەگەڵ ژنان لە نێوان جەنگ و شۆڕشی ڕۆژانەدا ئێمە بە قووڵایی کنە و پشکنین دەکەین، بە ناو چینەکانی هەزاران ساڵدا ڕۆدەچین. گفتوگۆ دەربارەی سەرچاوەی ژیان دەکەین، هەوڵ دەدەین بچینە ناو کرۆکی ئەو پاشماوانەوە کە بە درێژایی سەردەمەکان ماوەتەوە. تۆو لە زەویدا دەچێنین و لە سوڕگەلێکدا کە چەندین ساڵ دەخایەنێت گەورەی دەکەین، بەو هیوایەی ڕۆژێک …

بەرگرییان کرد؛ چونکە پاراستن، خەسڵەتێکی خوداوەندەکان بوو

عەدولێ قەرەدەنیز هەروەک چۆن مانگ، شوێنەواری هەموو ئەو زەبرانەی هەڵیگرتووە کە تا ئەمڕۆ بەریکەوتووە و پاراستوویەتی، شوێنەوارەکانی مێژووش هەمیشە لە ناو یادەوەریی مرۆڤدا جێگەی خۆی کردووەتەوە و تا ئەمڕۆش ئاسەوارەکانی هەڵگرتووە. مێژوو تەنها زنجیرەیەک ڕووداوی ڕابردوو نییە کە چیرۆکمان بۆ بگێڕێتەوە؛ مێژوو تەنها کاتی تێپەڕبوو نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا پەیوەندی و پردی نێوان ڕابردوو، …

ژنوار – گوندێکی ژنان پڕ لە گۆڕانکاری و هیوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

ژنوار – گوندێکی ژنان پڕ لە گۆڕانکاری و هیوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن Women defend Rojava – ژنان بەرگری لە ڕۆژاڤا دەکەن ئامادەکراوە. “کاتێک گەیشتینە ژنوار، ژنان و منداڵان لە ماڵەکانیانەوە هاتنە دەرەوە بۆ پێشوازییمان. کەشێکی خۆشی و حەزی زانین هەبوو. خواستی ناسینی یەکتر، چیرۆکە جیاوازەکانمان و بینینە هاوبەشەکانمان”.  جولیا، ئینتەرناسیۆنالیستێک …

بێدەنگیی کۆمەڵگە بەرامبەر ژنکووژی، ڕوانگەیەکی شاراوەی قبووڵکردنە

ئەلیف کایا- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئاماری کۆمەڵکوژیی ژنان هیچی لە ئامارەکانی شەڕ کەمتر نییە و گوتی، ” ئەم سیاسەتە تەنها لە ناوچەیەک یان بەشێکی کۆمەڵگە نییە؛ دەشێت بگوترێت لە سەرانسەری جیهان بە ڕێ و ڕێبازی جیاواز پەیڕەودەکرێت. تەنها بە گوێرەی داتای ساڵی ٢٠٢٣ـی نەتەوە یەکگرتووەکان ٨٥ هەزار ژن و منداڵ کوژراون. لە وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیا …