کار و پڕۆژەکانی ژنۆلۆژی, وتار و لێکۆڵینەوە

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کتێبی “چنینی داهاتوویەکی دیکە” بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە

کتێبی “چنینی داهاتوویەکی دیکە” کۆمەڵە وتارێکە لەبارەی ئامانج و میتۆدی ژنۆلۆژی، یەکەم چاپی لە مانگی نیساندا لەلایەن وەشانخانەی بلاک ڕۆز بووکس (Black Rose Books) لە کەنەدا بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە.

کتێبی “چنینی داهاتوویەکی دیکە”

کتێبی “چنینی داهاتوویەکی دیکە” پێکدێت لە کۆمەڵێک وتار لەلایەن چەند نووسەرێکی کورد و بیانییەوە نووسراون. سەبارەت بە ئامانج و مێتۆدی ژنۆلۆژی، مێژووی دایکایەتی و کۆمەڵگە، ڕەخنەگرتن لە سیستەمە پیاوسالارییەکان، بونیادنانی خۆسەری دیموکراتی لە دەرەوەی دەوڵەت، بەشداری ژنان لە تێکۆشانی ئازادیدا، خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەری و چەندین بابەتی دیکە.

کتێبەکە یەکەم چاپی بە زمانی ئینگلیزییە، بەرهەمی دوو ساڵ کارکردنی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کۆمیتەی ئەوروپایە، لە لایەن چاپخانەی Black Rose Books لە ٤ی نیسانی ئەمساڵدا لە کەنەدا بڵاودەبێتەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە زانکۆی شیکاگۆ نووسیویەتی: لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ژنانی کورد لە شەڕی ناوخۆی سوریادا لە ڕیزەکانی سوپا و یەکینەکانی پاراستنی ژناندا دەجەنگن، ئەم وێنە سەرسورهێنەرانە هەموو چیرۆکەکە نین.  ژنانی شەڕڤانی کورد بەشێکن لە شۆڕشێک بە بناغەیەکی ڕۆشنبیری پێشکەوتوو، کە تواناسازیی ژنان لە چەقی خەبات بۆ خۆ-بەڕێوەبەری سیاسیدا دەنێت، “ژنۆلۆژی” ناوی ئەم زانستە کۆمەڵایەتییە نوێیەیە و “چنینی داهاتوویەکی دیکە” یەکەم کتێبە لە زنجیرە کتێبێک بە زمانی ئینگلیزی کە لە گۆڤاری ژنۆلۆژییەوە کۆکراوەتەوە و وەرگێڕدراوە”.

لە ئێستاوە زانکۆی شیکاگۆ و ٢٣ ناوەندی وەشانخانە و بڵاوکردنەوەی دیکە ئاماژەیان بەوەداوە کە خوازیارن کتێبەکە بکڕن. هەروەها خوێنەران لە ئێستاوە دەتوانن داوای کڕینی پێشوەختەی کتێبەکە بکەن و بیکڕن.

بۆ کڕین کلیک بکە