نامیلکەی ژن، ژیان ئازادیی بە هەردوو زمانەکانی کوردی و فارسی بەردەستە

ژن ژیان، ئازادیی بەر لەوەی دروشمێک بێت، مانفێست، پارادایم و فەلسەفەیەکە و ڕیشەی لە مێژووی نەنوسراوی ئازادی دایە و هەمیشە وەک ” گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە” . ئەم نامیلەکە کە بەرهەمی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە پێشکەشە بە گیانی ناگیهان ئاکارسەل، ژینا ئەمینی، شلێر ڕەسولی، دەلال شۆڕش، بەرفین ڕێباز، ڕەنگین یوسف، شیرین عەلەمهولی، ڕێحانە جەباری، ڤیان پەیمان، …

نامەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

لە منداڵیمەوە هەوڵم داوە ببمە باشترین هەڤاڵ و هاوبەشی ژنان. تەنانەت لە پەیوەندیم لەگەڵ دایکمدا بەدوای ژنی ئازاد دا گەڕاوم. پابەند بە خەونەکانمەوە ژیاوم و خەباتی ئازادی ژنم خستووەتە ڕوو. هەمیشە ویستوومە ڕۆڵەیەکی شایستەی ژنان بم یەکەم جار کە برامە دوورگەی ئیمراڵی، گوتم: ” کارەکەم بۆ ژن پڕۆژەیەکی نیوەناچڵە.” ئێستا ئەو کارە تەواو بووە و …

فەرهەنگی ئایدۆلۆژی بزوتنەوەی کورد

موژگان خالیس بزووتنەوەی کورد، بۆ ماوەی سالانێکی زۆرە تەنها بە گوتاری “تیرۆر” و “ئاسایش” پێناسە دەکرت، بەڵام نەخشەی فکری بزووتنەوەکە، بە کۆمەڵێک چەمک دروست بووە هەر  لە ‘مۆدێرنیتەی دیموکراتی’یەوە بۆ ‘ژنۆلۆژی’. لەم رۆژانەدا کە چارەسەری پرسی کورد دەست بە دوورکەوتنەوە لە ئامرازەکانی توندوتیژی دەکات، بە تایبەتی لە شاشەکان، رۆژنامەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بێگومان لە سیاسەتدا …

بە کاروانی فیلمسازی ژن هەوڵی گەیشتنە حەقیقەتی کۆمەڵایەتی

هەنگاوێکی مێژوویی لە سینەماکاری ژن لە بەر ڕۆشنایی ئەو ناکۆکییە بەردەوامانەی جیهانەکەمانیان کردووە بە تۆپەڵە ئاگر، لە جوگرافیایەکداین کە بە بیرکردنەوەی سەرمایەداری، گۆڕانکارییە سیاسییەکان و سەرکوتکردنی بیروباوەڕە جیاوازەکان، دیزاین کراوە. ئەم ئاگرە مرۆڤایەتی و سروشت قوت دەدات و زۆر جار کەوتوینەتە چەقی ئەو ناکۆکییانەی ماوەیەکی درێژە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان هەراسان کردووە. لە ناو ئەم …

لە خوداوەند ساتیەوە تا داب و نەریتی ساتی

ئاکادیمیای ژنۆلۆژی گێڕانەوە میتۆلۆژییەکان کە بە زارەکی لە نەوەیەکی بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرانەوە، بە تێپەڕبوونی کات لە ڕێگەی ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان، نەریت، سیستەمی یاسایی پیاوسالاری و پەرەسەندنی پێکهاتەی دەوڵەت، بوون بە یاسا و ڕێسا. کورتەی ئەم چیرۆکە درێژە، لە بەردەوامبوونی سیستەمی کۆیلایەتیدایە کە تا ئێستاش کاریگەری لەسەر ژیانی هەموومان هەیە. لەوانەیە هۆکاری ئەوەی کە ڕێبەر ئۆجالان …

زانستێک لە تەوەری ژن دا

هەڵسەنگاندنی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر ژنۆلۆژی زانستێک لە تەوەری ژن دا ” لەدۆخێکدا زانستی ژن – ژنۆلۆژی پەرەبسەنێت، ڕوونکردنەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای نموونەیەکەوە چەندەی بڵێین سوودبەخش دەبێت، پێویستە تێبگەین کە ڕەمەکی زایەندی-غەریزەی جنسیلە سەرتۆپی کۆنترین خووەکانی ژیانەوە دێت. وەڵامی پێداویستی بەردەوامکردنی خودی ژیانە. نەبوونی دەرفەتی ژیانی ناکۆتای تاک، چارەسەرییەکەی تاکی ناچار کردووە پەرە بە ماتەوزەی …

پلەداری کۆمەڵایەتی لە دۆزینەوەی نوێی کنە و پشکنینە شوێنەوارناسییەکاندا

لە کنە و پشکنینی شوێنەوارناسی لە هەرێمێکی نزیک شاری سێرتی باکوری کوردستان نەریتێکی ٤٨٠٠ ساڵەی قوربانیکردنی کچانی گەنج  دۆزرایەوە. بەپێی ئەرکیۆنیوز، لەو کنە و پشکنینەی تەپۆلکەی باشور کە دەکەوێتە سنوورەکانی شاری سێرت بەڵگەی گرنگیان لەسەر ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی قوربانیکردنی مرۆڤ لە گۆڕەپانێکی شانیشینی دا دەستکەوتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا. پاشماوەی ئەو کچە …

” پێویستمان بە دەنگێکە کە بانگی خرۆشانی هەست و هزری سەردەم بکات”

گۆڤاری ژنۆلۆژی ١٠ ساڵەی دەرچوونی پڕکردەوە گۆڤاری ژنۆلۆژی بە بەرنامەیەکی کولتووری، وێژەیی و ١٠ مین ساڵی دەرچوونی گۆڤاری ژنۆلۆژی پیرۆز کرد و یادی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی شانازی دەستەی نووسەرانیشی کردەوە. خوێنەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری چاندی ئامەد، لە زنجیرەیەک چالاکیدا دەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی گۆڤارەکەی پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا، جگە لە نوێنەرانی پارت، …

کتێبی ژنۆلۆژی ” باشوور”

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بڵاوبوونەوەی کتێبی “ژنۆلۆژی باشوور” ڕادەگەیەنێت، کە ژمارەی (31)ـەمین گۆڤاری ژنۆلۆژییە و تایبەت کراوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی ژن لە باشووری کوردستان. ئەم بەرهەمە بەشێکە لە زنجیرەی بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و بە ژمارەی سپاردنی (1525)ی ساڵی (2025) لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان تۆمار کراوە. “ژنۆلۆژی باشوور”: بەشێک لە پڕۆژەیەک بۆ خستنەڕووی دەنگی ژنان لە سەرانسەری …

ڕۆڵی پارادایم لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا – شیکاری

ڕۆڵی پارادایم لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا – شیکاری زۆزان سیما گۆڕینی لە کرمانجییەوە: نەجیبە قەرەداغی لەم ڕۆژانەدا شایەتحاڵی ئەوەین کە چۆن گۆڕانی ڕوانگە بۆ کێشە گەورەکان ڕێگا بۆ چارەسەری نوێ دەکاتەوە، باسەکانی پەیوەست بە پارادایمیش لە نوێوە زیندوو دەبنەوە. سادەترین واتای پارادایم، گۆشەنیگای ڕوانینە و ئەو باسانە لە ساڵانی ١٩٧٠دا دەستیانپێکرد و لە ساڵانی ١٩٩٠شدا فراوانتر …