ڤیدیۆ, مێژوو

من خوداوەند عەشتارم

”من ژیانم

ئەگەر بشڵێن مردووە، من یاسام

منتان بینی بە هەرچوارلادا بڵاوبوومەوە

ئێستاش ئێوە پارچەکانم کۆدەکەنەوە”

خوداوەند بە چ واتایەک دێت؟

کولتووری خوداوەند، لە تۆرۆس-زاگرۆسەوە تا میزۆپۆتامیا و ڕۆژی ئەمڕۆش ڕووبارێکە و دەخرۆشێت. کولتووری خوداوەندی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠٠ تا ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین. دوای پێنج سەد ساڵ لە دەرکەوتنی ئایینی ئیسلامیش ئەو کولتوورە هەر بەردەوام بووە. تا ئەمڕۆش جێ پەنجە و شوێنەواری کولتووری خوداوەندی لە سەر خاکی میزۆپۆتامیادا دەبینرێت.

ئۆجالان ئەو کولتوورە وەها پێناسە دەکات: “بە هەڵە لە خوداوەندی تێمەگەن، خوداوەندی ڕووداوێکی کولتوورییە. لەسەر ئەم خاکە گوزەراوە و ئەزموونکراوە. هەندێ جار وەک کولتووری ئینانا هەندێکیشیان وەک کیبەلە گوزارەی لێکراوە. کولتووری خوداوەند هەر لە عەشتارەوە تا ئینانا و ئەفرۆدێت دەژێنینەوە. لەبەرئەوەی کە کولتووری ئێمەیە”.

ئۆجالان کاتێ خۆی وەک دوایین ڕۆڵەی کولتووری دایکە-خوداوەند دەردەبڕێت، قەڵەمبازێکی گەورەی لە کولتووری دایکایەتی دانا. بە تێپەڕبوونی کات، لەو چیایانەی کولتووری خوداوەندیی لە ئامێزگرت، ژنانی کورد ڕووی لە ڕیشەی مێژووی خۆی کردەوە. تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان، لەسەر خاکی خوداوەندەکان، جارێکی تر ئەو کولتوورە زیندوو دەکەنەوە. ڕووباری کولتووری دایکانە بەردەوام دەخرۆشێت. بە تێکۆشانێکی مەزن، بەو بیر و باوەڕییە ئەم خاکە بە کولتووری خۆی ئاشنا دەبێتەوە.

داخۆ تایبەتمەندییەکانی خوداوەندێتی چییە؟

خوداوەند ئەو کەسەیە کە کولتووری نیولۆتیک زیندوو ڕادەگرێت.

خوداوەند ئەو کەسەیە کە زۆر باش دەتوانێ ڕێکخستن بکات.

خوداوەند داهێنەر و خوڵقکارە بۆ کۆمەڵگە.

خوداوەند ئەو کەسەیە کە کۆمەڵگا کۆدەکاتەوە و بەڕێوەدەبات.

خوداوەند دابەشکارە، خوداوەند کۆمەڵایەتی و هەروەزکارە.

دەکرێت زۆر خەسڵەتی دیکەشی لێ زیاد بکەین، بەڵام بە کورتی وا دیارە کە خوداوەند وزە، جموجوڵ و هەڵوێستی لە پێناو بەرژەوەندی کۆمەڵگەدایە. ژیانێکی ئارام و هاوبەش لە کۆمەڵگەدا بنیات دەنێت. دەبێ ئەوەش بڵێین کە بۆ گەڕاندنەوەی ژیانێکی ئەخلاقی و سیاسی، زۆر گرنگە بگەڕێینەوە بۆ بەهاکانی کولتووری خواوەندیی.