بوارەکانی ژیان, سیاسەت, وتار و لێکۆڵینەوە

بەنداوی تشرین: سمبولی بەرخودان، ئاشتی و تێکۆشان بۆ ئازادی

لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ەوە خەڵکی سەر بە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینە جیاوازەکانی کۆبانێ، تەبقە، ڕەققە، حەسەکە، قامیشلۆ، عامودێ، تربەسپی، دێرک و دێرەزوو بە کاروانی ئاشتیانەوە خۆیان دەگەیەننە بەنداوی تشرین. هەزاران کەس، لەنێویاندا ئەندامانی پەیمانگای ئەندریا وۆڵف لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، بەشداری ئەم بزووتنەوە ئاشتیانەیان کردووە بۆ دەربڕینی ڕوانگەی بەهێزیان دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و هاوپەیمانانی سوپای نیشتمانی سووری. بەدواداچوون و چاودێری بەردەوامیان لە بەنداوی تشرین وەک پارێزگارییەکی ئاشتیانەیە بۆ پاراستنی ژیان، بژێوی خەڵک و خۆسەریی دیموکراتی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بانگەوازە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە بۆ بەرگری مافە مرۆییەکان و پاراستنی ژینگە بجوڵێت.

بەنداوی تشرین پایەیەکی گرنگە بۆ دابینکردنی ژیان، ئاو و کارەبا بۆ سەدان هەزار کەس لە باکووری سووریا. هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی، کاریگەری زۆری بووە لەسەر خزمەتگوزارییە سەرەکیەکان، بە تایبەت لەسەر خەڵکی ناوچەکانی حەلەب. یونیسێف ڕایگەیاندووە کە زیان گەیاندن بە ژێرخانی گرنگی ئاویی بووەتە هۆی بێبەش کردنی خەڵک لە ئاوی پاک، کە دۆخی مرۆیانەی هەستیار و ئاڵۆزتر کردووە. بەردەوامی بۆردومانەکان زیانی زۆری گەیاندووە، کە نیگەرانی هەیە کە بەنداوەکە بڕووخێت. ئەمەش دەبێتە هۆی کارەساتی لافاو و کاریگەری بەرفراوان دەکاتە سەر ژیانی مرۆڤ و ژینگە، لە ناوچەکانی سووریا و عێراق.

سەرەڕای بەردەوامی بۆردوومانی بەنداو و دەوروبەری، ژنان، پیاوان، منداڵان، بەساڵاچووان و گەنجان چاودێری ئاشتیانەی خۆیان بۆ ژیان درێژە پێدەدەن. بە نۆرەی سێ بۆ چوار ڕۆژیی، لە بەنداو دەمننەوە، پیشانی دەدەن کە بەڵێنی قووڵیان هەیە بۆ بەرگری کردن لە خاک، سەرچاوەکان و سیستەمی خۆسەریی دیموکراتی کە ئەو دەستڕۆییەی پێداون کە کۆمەڵگەیەک بونیاد بنێن لەسەر بنەمای ئازادی ژن، یەکسانی، بەهاکانی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی.

پەیامی بەشداربووان کە ” بەرگری کردن لە تشرین واتای بەرگری کردنە لە کۆبانێ و خۆسەریی دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها داهاتوویەکی دیموکراتی و ئاشتیانەی سووریا!” بۆ ئەوەیە کە چالاکی هاوپشتی و بزووتنەوەی گشتی بۆ پاراستنی تشرین بۆ هەموو هەرێمەکە ئەنجام بدریت و خۆپیشاندان بپەڕێتەوە بۆ سنوورەکان لە باکووری کوردستان/تورکیا و لە ئەورووپا و بەشەکانی دیکەی جیهان.

ڕۆڵی ژنان لەم بەرخودانەدا زۆر گرنگ و سەرەکییە

ڕۆڵی ژنان لەم بەرخودانەدا زۆر گرنگ و سەرەکییە. ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشانن بۆ خۆسەریی و یەکسانی، بەرخودانی دژی پیاوسالاری و داگیرکاری دەکەن. ئامادەیی ژنان لە بەنداوی تشرین گرنگی ڕۆڵیان دەردەخات لە تێکۆشان بۆ ئاشتی و مافە مرۆییەکان. ژنان تەنها پارێزەری ماڵ و خێزانەکانیان نین – بە کۆمەڵ گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەکەیان دووبارە دیزاین کردووەتەوە.

بەنداوی تشرین بەردەوام لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوان و جەنگییەکانی تورکیاوە هێرشی دەکرێتەسەر. بەڵگەی وێنەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دەریدەخات کە خەڵکی مەدەنی لەسەر بەنداو بە ئەنقەست دەکرێنە ئامانج، کە پێویستی بە جوڵە و سەرنجی نێودەوڵەتی هەیە.

دوێنێ، بۆ یازدەهەمین جار، کاوروانی خەڵک ڕاستەوخۆ بۆردومان کرا کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٢٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٢٠ کەس، لەنێویاندا دوو پارێزەری مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی، پزیشک و نۆ ڕۆژنامەەوان هەبوون. زیاتر لە سێ جار ئۆتومبێلەکانی مانگی سووری کوردی، کە برینداران لە بەنداوی تشرین بۆ نەخۆشخانە دەگوازنەوە، کراونە ئامانج. ئەمەش واتای ئەوەیە زۆرێک لە برینداران ناتوانرێت بگەیەنرێنە جێی تیمار کردن و ژیانیان لەمەترسیدایە.

زۆرێک لە هێرشەکان، ئەو جۆرە هێرشانە بوون کە دوو جار دووبارە دەبنەوە، کە تیایدا هێزی سەربازی هەر زوو دوای هێرشی یەکەم، هێرشی دووهەم ئەنجام دەدات، بە ئەنقەست تیمەکانی هاوکاری و پزیشکی، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بە تاوانی جەنگ دادەنرێت، دەکاتە ئامانج.

بەشداربووانی چاودێری ئاشتی بەنداوی تشرین داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن:

١. کۆتایی بە داگیرکاری تورکیا بێت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

٢. لێکۆڵینەوە لە هەموو تاوانەکانی جەنگ بکەن.

٣. حکومەتی تورکیا بخەنە بەر لێپرسینەوە لەسەر پێشێلکارییەکانی یاسای نێودەوڵەتی.

٤. ناوچەیەکی دژە فڕین بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دابین بکرێت.

باوەڕی تۆکمەی خەڵکی بەنداوی تشرین بە یەکگرتوویی، بەرخودان و پابەندبوونیان بۆ ئاشتی و دیموکراسی دەردەخات. هەروەک بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی دادپەروەری، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوێ لە بانگەوازیان بگرن و هاوپشتیان بن. ئێستا کاتی جوڵەی سەرتاسەرییە بۆ پشتگیری مافەکانیان و ئاواتەکانیان بۆ داهاتوویەکی ئاشتی و دیموکراتی.

پەیمانگای ئەندریا وۆڵفی سەر بە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

هەرێمەکانی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

٢٣ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥