بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی هەڵگری یادەوەری، تێکۆشان و ڕەنجی ناگیهان ئاکارسەل دەبین.

کاتژمێر ١٠ ی  ڕۆژی ٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەندامی ئاکادیمیاکەمان- ئاکادیمیای ژنۆلۆژی و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاکارسەل لە گەڕەکی بەختیاری بەشێوەیەکی پلانڕێژکراو لە لایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و شەهید کرا. ئێمە وەک ئاکادیمیای ژنۆلۆژی بەتوندی ئەم تاوانە سیاسییە شەرمەزار دەکەین، کە هێزە فاشیست و هەژموونخوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەرامبەر ژنانی سەربەخۆ و …

سووڕی سوور

خەندە حەمید بیرمە لە تەمەنی هەرزەکاریدا زۆر زوو بەر نیشانەکانی باڵغبوون کەوتم، ترسم لەو گۆڕانکارییانە هەبوو کە بەسەر جەستەمدا دەهات. زۆر زوو سنگم بەرزبۆوە، کە وەک زۆرینەی کچان لەو تەمەنەدا بلوزی زۆر گەورەم لەبەردەکرد بۆ ئەوەی بتوانم بیشارمەوە، یاخود بلوزم دەدڕاند و زۆر بەتوندی سنگمم پێدەبەست، چونکە لە ڕاستیدا هیچ کەسێک نەبوو پێم بڵێ ئەمە …

بۆچی ژنۆلۆژی؟

نەجیبە قەرەداغی گۆڕانکارییەکانی جیهان لە سەرەتای سەدەی ١٩دا لە ڕووی پیشەسازی، تەکنیکی، سیاسی و ئابووری، ڕاستتر لە سەردەمی هەڵکشانی سەرمایەداریدا، زیاترین کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی دانا. مۆدێرنیتە لە سێ پێگەی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوە و پیشەسازیگەرایی (ئیندوستریالیزم)دا خۆی بەهێز کرد. لەم ڕێگەیەوە کێشە و قەیرانی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، هەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و …