ژن ژیان، ئازادی دروشمێکە، مانفێست، پارادایم و فەلسەفەیەکە ڕەگی لە مێژووی نەنوسراوی ئازادی دایە لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە. لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی و کتێبخانەکان دەست دەکەوێت.
پێشکەشە بە گیانی ناگیهان ئاکارسەل، ژینا ئەمینی، شلێر ڕەسولی، دەلال شۆڕش، بەرفین ڕێباز، ڕەنگین یوسف، شیرین عەلەمهولی، ڕێحانە جەباری، ڤیان پەیمان، زیلان پەپولە و ئانوش ئابەتیان و لە کەسایەتی ئەوانیشدا پێشکەش بە هەموو گیانبەختکردووانی ئازادی.
بەرێوەبەریی ماڵپەری ژنۆلۆژی