ئامادەکردنی: شۆخان میرزا
هەرمل یان ئەسپەندەر گیایەکی بەتەمەنی دەشتەکییە لە شێوەی گەڵای سەوز و گوڵی زەرد دەردەکەوێت جار هەیە بەرزییەکەی دەگاتە ٩١ سم، لە وەرزی بەهاردا و لە نێوان پلەی گەرمای ٢٠ بۆ ٢١ پلەی سەدی لەناو خاکێکی ڕەش و گەرمی پێویستدا، گەشە دەکات و پێدەگات. گیای هەرمل لە زۆربەی خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە زۆری لەسەر خاکی کوردستان دەڕوێت. لە هەندێک ناوچە ڕووەکی پیرۆزی پێدەگوترێت. لاسکەکەی بەقەت قامکێک ئەستورە و ڕەنگی سەوزە، بەرێک دەگرێت هێندەی دەنکە نۆکێک پڕە لە تۆوی ڕەشی ورد. بەری ئەم گیایە بە تەڕ و سەوزی کۆدەکرێتەوە و دەکرێت بە دەزووەوە و هەڵیدەواسن. بە سەوزی کۆدەکرێتەوە چونکە کە گیاکە وشک بۆوە لەکاتی دەست لێدانیدا هەڵدەوەرێت.
هەندێ سەرچاوە پێیان وایە سەرەتای بەکارهێنانی هەرمل یان ئەسپەندەر دەگەڕێتەوە بۆ سـەردەمی گریکییەکان کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ژیاون. هەروەها بۆچوونێکی تر هەیە کە دەڵێن لە پێش ئیسلام ئەم گیایە واتە هەرمل- ئەسپەندەر لە ئاتەشگەکانی زەردەشت وەکوو بخور بەکارهێنراوە.

بەو پێیەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە، لە هەندێ جێگە پێی دەڵێن بخور یان بوخیر، هەندێکیش پێی دەڵێین ئوزەرلیگ، لە هەر ناوچەیەک ناوێکی هەیە. لەنێو زۆرێک لە گەلاندا بە هەرمەل ناسراوە ئەوەندەی لە دایک و باوکان پرسیار کراوە، دەڵێن لە پێش هەزاران ساڵ هەبووە و وەک دەرمان بەکارهێنراوە، بەڵام نهێنییەکی زۆر جیاواز لەسەر هەرمەل هەیە. هەرمەل تەنیا ساڵی جارێک دەڕوێت لەناو خاکێکی ڕەشدا گەشە دەکات و پێدەگات، بەو پێیەی خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوین خاکێکی ڕەشە لە زۆربەی خاکی ڕۆژهەڵاتی نەوەڕاست گیای هەرمەل دەڕوێت.
هەرمل بە زۆری لەسەر گرد و گردۆڵکەکان دەڕوێت، دایکانمان دەیانگوت: ”ئەوشوێنانەی مردوییان لێنێژراوە یاخود ئەو شوێنانەی کە مێژووییەکی کۆن مرۆڤی لێ ژییاوە (شوێنەوارەکان) زیاتر لەو شوێنانە هەرمەل دەڕوێت و سەوز دەبێت.
لە کنە و پشکنینی شوێنەوارناسەکانی ئێستا کاتێ دەیانەوێت شوێنەوارێک بدۆزنەوە، لە ڕێی هەرملەوە شوێنی پاشماوە کۆنەکان دیاری دەکەن، چونکە هەرمل لەو جێیانە دەڕوێت کە پێشتر مرۆڤی لێ نیشتەجێ بووە. شوێنەوارناسەکان، ئەو شوێنانە دیاری دەکەن و لێی جێگیر دەبن بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکان کە هەرمەلی لێیە و دەڵێن لە کۆندا لێرە جڤاتی مرۆڤ ژیاون.
ئەم گیایە زۆر نهێنی تریش لەخۆ دەگرێت، بەشێک لەو کانزایانەی لەناو خاکی ڕەشدا هەن لەلایەن ڕەگی ئەم گیایە هەڵدەمژرێن. ئەم کانزایانە لە گەڵاکانیدا هەڵ دەگرێت، ئەو گوڵانەی لە سەرەکەیدا دەردێت کە سەرەتا وەک نۆکێکە و گوڵەکەی ڕەنگی سپییە. تەنانەت ڕەگەکەشی کە بە قووڵایی زەویدا ڕۆدەچێت بۆ چاکبوونەوە واتە بۆ شیفاگەریی بەکارهێنراوە. وەک دایکانمان دەیانگوت: “نزیکەی ٢٠٠ نەخۆشی بە گیای هەرمەل چارەسەر دەکرێت”.
وەک ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لێکۆڵینەوەمان لەسەر ناوی هەرمەل کرد بە عەرەبی حەرمەل (حرمل) کە دواتر ناوەکە لە عەرەبییەوە وەرگیراوە بۆ ئینگلیزی Armalaی پێگوتراوە و بە لاتینی peganim و بە کوردی ئەسپەندەری پێدەگوترێت. وشەی ئەسپەند- لە کوردیدا لە وشەی (سپێنتە)ی ئاڤێستا هاتووە بـە مانای پاک یان (پیرۆز) دێت. ئەر یان پاک و بەتێکڕا، واتاکەی دەبێتە (پاکەرەوە) ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایە گوتراوە کە لە کوردەواریدا گیای هەرمل بۆ دوورخستنەوەی وزەی نەگەتیڤ کە لەنێو کۆمەڵگە وەک ‘چاوی خراپ’ ناسراوە و هەروەها دوورخستنەوەی هەندێک جۆری مێروو و زیندەوەرانە.
هەرمەل لە جیهاندا وەک دەرمان ناسراوە و کار لەسەری دەکەن بۆ دروستکردنی دەرمان. شێوازی بەکارهێنانی چارەسەری سروشتی جیاوازی هەیە. وەک ڕێبازی بەکارهێنانی دەرزی و دەرمانێک نییە کە لە بواری تەندروستیدا ناسراوە، کە بەڕێی دەرزی یان خواردنی دەرمان دەگاتە ئۆرگانەکانی جەستەی مرۆڤ و خوێنی مرۆڤ بەڵکوو بەشێوەیەک لەسەر پێست بەکاردەهێنرێن لە ڕێگەی پێستەوە دەخورێت و هەموو پێست سوودی لێ وەردەگرێت. یان ئەگەر کەسێک بیخواتەوە دەچێتە جەستەوە یان بەڕێی بۆن و بەکارهێنانی بەبەردەوامی لە ماڵ هەم لە ڕووی دەروونی و هەم لە ڕووی جەستەییەوە کاریگەری هەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، پێی دەوترێت دەرمانی سروشتی و زۆربەی دایکان زانیاری خۆیان لەسەر ئەم بابەتە پەرەپێ دەدەن، چونکە چارەسەرە سروشتییەکان لە هەموو دەرمانەکان بەسوودترن.



دەڵێن ئاوی هەرمەل بە دانانی گەڵاکەی لەناو پەرداخێک ئاوی گەرم و بەجێهێشتنی بۆ ماوەی پێنج خوولەک و خواردنەوەی بۆ ئەو کەسانە باشە کە ڕیخۆڵەیان هەوی کردووە. لە کوردەواریشدا زیاتر دایکان گرنگییان بەم گیایە داوە و بەکارییان هێناوە بۆ ڕازاندنەوە و دەنکەکەی لەگەڵ دەنکی کولەکە و ڕەشکە خراوەتە سەر پشکۆ و دووکەڵەکەیان بەماڵەکەدا گێڕاوە و دەڵێن بۆ دوورخستنەوەی هەستی نەگەتیڤ (وزەی نەگەتیڤ) باشە، هەروەها دەڵێن بە هەبوونی دووکەڵی هەرمەل لە ماڵدا مار و دووپشک نامێنێت و دەڕوات. ئەمەشیان نزیکە لە ڕاستییەوە چونکە دووکەڵ و بۆنەکەی ئەو ئاژەڵانە بێزار دەکات. هەروەها لە زۆر چارەسەری نەخۆشی ژناندا بەکار هاتووە، بە مەبەستی شفای نەخۆشی یاخود چاکبوونەوە بەکارهاتووە.
هەروەها هەرمل لەسەر دەرگای ماڵانی هەموو کۆمەڵگەکانی کورد، عەرەب، ئاسور-کلدان، ئەرمەن و تورک هەڵواسراوە. مرۆڤ لە کۆندا باوەڕیان وابووە کە هەرمل لەو فۆرمەی لە ماڵاندا هەڵواسراوە، ماڵ لە ڕۆح و وزەی نەگەتیڤ و خراپ دەپارێزێت. لە ڕاستیدا دەکرێت لێکدانەوەیەکی تر بۆ ئەو هەڵوێستەی دایکان بکرێت ئەویش ئەوەیە؛ هەرمل خۆی بۆنێکی خۆشی هەیە و لەکاتی سوتانیشیدا بۆنەکەی خۆشترە بەو بۆنە دەگووترێت ”توتسوو”، ئەوەش هەستێکی خۆش بە دەوروبەر دەدات و ئەو مادەیەی تێدایە کاریگەری لەسەر هەستی باش و وزەی ئەرێنی مرۆڤ هەیە، بۆ ئەوەش هەرمل بە نەهێشتنی هەست و وزەی نەگەتیڤ ناسراوە. دایکان هەم هەرمل دەسوتێنن و هەم بە دەوری ماڵیاندا بڵاوی دەکەنەوە وەک جۆرێک لە پاراستن و بڵاوپێکردنی بۆچوون و هەستی خراپ. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە جۆرێکە لە باوەڕی سروشتی (ئەنیمیزم) کە پەیوەندی مرۆڤ بە سروشتەوە نیشان دەدات.
دایکان هەزاران ساڵ بەر لە ئیستا بەڕێی هەرمل یەکەمین ڕۆژمێرییان دروست کردووە
دایکان هەزاران ساڵ بەر لە ئیستا بەڕێی هەرمل یەکەمین ڕۆژمێرییان دروست کردووە، لە دەنکەکانی چوار وەرزی ساڵ بە ڕەنگی چوار چوارگۆشەی بەیەکدانووساو، ١٢ زەنگۆلەی وەک هێمایەک بۆ ١٢ مانگی ساڵ و هەر زەنگۆلەیەکیشی دەنگەکانی ڕۆژی مانگێکیان پێوەکردووە، ئەوەشیان بە سووڕی مانگانە دەستنیشان کردووە. ئەوەش نیشانەیەکی تر کە یەکەمین ڕۆژمێر لە مێژوودا لە لایەن ژنەوە دروستکراوە.
هێژای گووتنە کە هەرمل کراوەتە سەمبولی گوندی ژن- ژنوار لە ڕۆژاڤای کوردستان (هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا)

بەرێوەبەریی ماڵپەری ژنۆلۆژی