بوارەکانی ژیان, کار و پڕۆژەکانی ژنۆلۆژی, وتار و لێکۆڵینەوە

” پێویستمان بە دەنگێکە کە بانگی خرۆشانی هەست و هزری سەردەم بکات”

گۆڤاری ژنۆلۆژی ١٠ ساڵەی دەرچوونی پڕکردەوە

گۆڤاری ژنۆلۆژی بە بەرنامەیەکی کولتووری، وێژەیی و ١٠ مین ساڵی دەرچوونی گۆڤاری ژنۆلۆژی پیرۆز کرد و یادی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی شانازی دەستەی نووسەرانیشی کردەوە.

خوێنەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری چاندی ئامەد، لە زنجیرەیەک چالاکیدا دەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی گۆڤارەکەی پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا، جگە لە نوێنەرانی پارت، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوە ژنان، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدار بوون. لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا پۆستەری “ژن، ژیان، ئازادی” و “ژن بە ژنۆلۆژی ژیانێکی ئازاد بونیاد دەنێت ” هەڵواسرا. لە چالاکییەکەدا پێشانگایەک لە وێنەکانی بەرگی گۆڤاری ژنۆلۆژی بەڕێوە چوو.

میدیا کایا، کارمەندی گۆڤاری ژنۆلۆژی، لە وتاری دەستپێکدا باسی کرد کە ع. ئۆجالان لە کۆمەڵناسی ئازادیدا باسی ژنۆلۆژی کردووە و ڕێبەری بۆ تێگەیشتنێکی نوێ لەسەر مێژووی ژن کرد. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ژنانی زیندانیی کتێبێکیان لەسەر ژنۆلۆژی نووسی. بە قووڵبوونەوەی ئەم باسانە، کاروانی ژنۆلۆژی درێژەی پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٦دا گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستی بە پەخش و بڵاوکردنەوە کرد.

میدیا کایا هەروەها یادی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی و سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا، کردەوە. ئەو گوتی: ” لەم کاروانەدا هاوڕێ نەگیهان پلەیەکی پیرۆزی هەبوو. لە دوای ئەمە کۆمەڵگەی دیموکراتی بە ئاگایی ژنۆلۆژی دروست دەکەین. لە گوند و شارەکاندا هەموو شوێنێک دروستکردنی هەڵوێستی ژنی ئازاد دەستەبەر دەکەین.”     پاش وتارەکان ڤیدیۆیەکی پاوەرپۆینت نیشان درا کە باسی کاروانی ١٠ ساڵەی گۆڤاری ژنۆلۆژی و بیروڕای ژنان دەربارەی گۆڤارەکە دەکات.

دواتر ئاینور ساریجا ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی سەرپەرشتی گفتوگۆیەکی کرد. فیگەن ئاراس، نووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی و ڕۆژدا یڵدز، ئەندامی دەستەی نووسەری گۆڤارەکە، وەک قسەکەر بەشدار بوون .

” ئەگەر تێکۆشانی ژن نەبێت… “

فیگەن ئاراس بە کورتی باسی هۆی دەرچوون و گرنگی گۆڤارەکەی کرد و گوتی: “مێژووی کۆنی زانین لە ڕێگەی ژنانەوە سەریهەڵدا. ئەم زانیارییانە زیاد دەبوون. ژنۆلۆژی پرسیاری لێدەکرد، بەڵام پرسیارەکان بۆ کوێ دەڕۆیشتن؟ پێشنیازی گۆڤارەکە لە خودی گۆڤارەکەوە هات. پێویستمان بە شوێنێک بوو کە هەموو جۆشوخرۆشییەکان تێیدا یەکبگرنەوە، ئەمەش گۆڤاری ژنۆلۆژی بوو.”

فیگەن ئاراس کورتە وتارێکی سەبارەت بە هۆکاری دەرچوونی گۆڤارەکە و گرنگییەکەی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە ئەزموونە دێرینەکانی ژنان، ژنۆلۆژیان بەهێزتر کردووە. زانستی کۆنی مێژوو لە سایەی ژنەوە سەریهەڵدا، بەم شێوەیە ئەو ئەزموونە کەڵەکەبوو، ئەم ئەزموونە کەڵەکەبووە پەرەی بە چی دەدات و بەرەو کوێ دەچوو؟ ژنۆلۆژی سەرقاڵی پرسیارە لەسەر ئەوە. لەوێوە پێشنیاری گۆڤارەکە کرا، پێویستمان بە شوێنێک بوو کە هەموو ئەو جۆش و ئەزموونانە بگەیەنێتە یەک. ئەوەش گۆڤاری ژنۆلۆژی بوو. بەبێ خەباتی ژنان، نە دەتوانین وەڵامی بانگەوازە شایستەکەی ئەمڕۆ بدەینەوە و نە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراو بنیات بنێین.

دواتر ڕۆژدا یڵدز ئاماژەی بەوە کرد کە ناگیهان ئاکارسەل ژنە ئاکادیمییەکی گرنگ بووە کە باسەکانی ژنۆلۆژی گەیاندە ئاستێکی دیاریکراو، بۆیە کرایە ئامانج. وتەیەک هەیە کە ئێمە زۆر جار بەکاری دەهێن کە ناگیهان بەر لە شەهیدبوونی دەیگووت؛ ” پێویستمان بە دەنگێکە کە بانگی خرۆشانی هەست و هزری سەردەم بکات”. گوتبووی ‘ئەو وشەیە لەوانەیە ژن بێت’. ئێمە ناومان نا ژنۆلۆژی.

پاشان بەشداربووان بیروڕای خۆیان سەبارەت بە ژنۆلۆژی دەربڕی. دواتر تیپی گۆڤەند بڕگەی هونەریان پێشکەش کرد و بەرنامەکە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و بڕگەی هونەری و کولتووری کۆتایی پێهات.