”ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌سازییه‌کانی سه‌نته‌رگه‌رایی ئه‌ورووپی بخه‌ینه‌وه ژێر پرسیار و مۆزه‌خانه‌ش وه‌کو شوێن وێنا بکه‌ین، که تێیدا گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی سەرلەنوێ ده‌کاته‌وه به گریمانه.” ئه‌مه ناوه‌رۆکی کۆنسێپتی ئه‌م پێشانگه‌یه‌یه که به‌رهه‌می سێ ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌یه.
ئامانجی سه‌ره‌کی پێشانگه‌که ئه‌وه‌یه که پۆلێنه یه‌کڕه‌هه‌ندییه شوێنەوارەکانی وه‌ک: نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان یاخود سه‌رده‌مییه‌کان هه‌مدیس هه‌ڵبسه‌نگێنێته‌وه، له به‌رانبه‌ردا له گۆشه‌نیگای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌ی وه‌ک ئۆبژێکته فره‌کولتوورییه‌کانه‌وه کۆمه‌ڵگه‌کان سەرلەنوێ وێنا بکاته‌وه و چیرۆکه‌کانیان بگێڕێته‌وه. ئه‌و فۆرمانه‌ی که له‌م پێشانگه‌یه‌دا پیشاندراون، به‌رهه‌می شارستانه‌تییه فره کولتوورییه‌کانن، کە هه‌میشه له کۆنتێکسته گلۆباڵه‌کاندا وێناکردن و لێکدانه‌وه‌ی نوێیان بۆ ده‌کرێت و به شێوازی نوێ خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت. چونکه جموجۆڵی به‌رده‌وامی مرۆڤ و کاڵا ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوو یان زۆرداریش بێت، به هه‌مان شێوه‌ی هه‌موو چینه‌کانی دیكه‌ی کۆمه‌ڵگه کار ده‌کاته سه‌ر کو‌لتوور، هونه‌ر و فۆرمی هه‌موو کاڵاکانی ژیانی ڕۆژانه‌مان. پێشانگه‌که له ۱٥ به‌ش پێکهاتووه، هه‌ر به‌شێک به سه‌ربه‌خۆیی لێکۆڵینه‌وه‌ی له بوارێک كردووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زووی به‌شداربووانی گرووپه‌که‌یه. پڕۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش بۆ خۆی بۆتە کۆنسێپتی ئه‌و به‌شه له‌گه‌ڵ پارچه‌بینراوه‌کانی مۆزه‌خانه‌که، فۆرمی خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ مۆزه‌خانه‌که ده‌کات. هه‌روه‌ها پێشوازی و ڕێبه‌ری پێشانگه‌که‌ش له لایه‌ن پسپۆرانی ژنه‌وه ئاماده کرابوو.
هەر له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند پانێڵێکیش سازکران:
– ڕۆژی ۱٤ی حوزه‌یران کاتژمێر ١٨:٠٠پانێلی «میراتی کو‌لتووریی ڕۆژاڤا» بۆ ئارکۆلۆژ و ئەندامی ئه‌کادیمیای ژنۆلۆژی گۆنول کایا سازکرا.
– ڕۆژی ٦ی ئه‌یلوول، كاتژمێر ١٨:٠٠ پانێڵی «ژنۆلۆژی-زانستیی ژن، جڤاك و ژیان» بۆ هاسکار کرمزگول، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا سازکرا.

یه‌کێک له به‌شه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی پێشانگه‌كه پانێڵێک بوو، له لایه‌ن تیمی «جیهانی گەرۆک» که نوێنه‌رایه‌تی گرووپه‌کانی ڕۆژبین له هامبورگ، ڕێکخراوی ژنانی ئازاد له ڕۆژاڤا و سه‌نته‌ری ژنۆلۆژی له بروکسل-به‌لجیكا ئاماده‌کرابوو. له‌م پانێڵه‌دا له گۆشه‌نیگای تیۆرییه‌کانی ژنۆلۆژییه‌وه پرسیارگه‌لێکی زۆری ڕه‌خنه‌یی-زانستی و ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ کایه زانستی، مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆکردن. هه‌روه‌ها به چاوێکی ڕه‌خنه‌یی له که‌موکوڕییه‌کانی لە چه‌ندین بواری جێنده‌ریی، لێکۆڵینه‌وه پۆستکۆلۆنیاڵه‌کان و که‌موکوڕی به‌خۆداچوونه‌وه و خۆخستنه ژێر پرسیاری زۆرینه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان گفتوگۆ کران. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری ئه‌م به‌شه، ناویان پرۆژه‌ی «ئامارگی»یه.
ئامارگێ (پێشانگەی ئامارگی) کە بە زمانی سۆمەری واتا ئازادی و بە واتای گەڕانەوە بۆ دایک دێت. لێرەدا مەبەستی گەڕانەوەیە بۆ کۆمەڵگەی دایکانەی میزۆپۆتامیای سه‌روو، کە بە دەستێوەردانی زهنیەتی پیاوسالاری و پلەداری، داگیرکرا و به‌کۆیلە کرا.
هەروەها باس لە بەها دێرین، مێژوویی و هەنووکەییەکانی جوگرافیای «تل خه‌له‌ف» و ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان دەکات. تایبه‌ته به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چیرۆکی ڕۆژئاوای کوردستان و بارۆدۆخی ئێستایان له‌گه‌ڵ ویستی کۆلۆنیاڵی ئه‌ڵمانیادا. یه‌کسانی جێندەری و کۆلێکتیڤی یه‌که کولتوورییه جیاوازه‌کان له لایه‌ک، ڕاڤه‌کردن و مه‌دلولی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی وه‌ک «تل خه‌له‌ف» و «عه‌ین دارا» له لایه‌کی دیكه.
بناغه‌ی گوتاره کۆمه‌ڵایه‌تی و جێنده‌رناسییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌یه که له ڕوانگه‌یه‌کی مێژوویی شارستانەتییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی به گوزه‌رانی ئه‌مڕۆی کوردانی ڕۆژئاوا و سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕاڤه ده‌کات، له‌نێو چه‌قی مۆزه‌خانه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیدا خۆی نمایش ده‌کات. به جۆرێك که ته‌نها ئۆبجێکته‌کان تێیدا ئاماده‌ن نه‌ک کۆنسێپتی پێشانگه‌ی ناو مۆزه‌خانه‌که به‌گشتی. به‌واتایه‌کی دیكه، بریتییه له پێدانه‌وه‌ی کۆنسێپته ڕاسته‌قینه‌کان به‌و ئۆبجێکتانه‌ی که له‌ژێر ناو و ناونیشانی دیكه‌دا له مۆزه‌خانه‌کاندا ده‌بینرێن.
له‌نێو چه‌قی پێشانگه‌ی ئامارگی-دا په‌یکه‌ری خواوه‌ندی دایک دانراوه، که بریتییه له په‌یکه‌ری ژنێکی دانیشتوو. له زمانی ژنانه‌وه چیرۆکی ژنانی باکووری سووریا ده‌گێڕێته‌وه، چیرۆکێک نه‌نووسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ژی و هه‌تا خه‌باتی ژنانی ئه‌مڕۆش له‌و هه‌رێمانه‌دا به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیی باکووری سووریا- ڕۆژاڤا، ژنانی ئه‌و هه‌رێمه هه‌نگاو به هه‌نگاو خه‌بات بۆ مافه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مێژووی خۆیان، باوه‌ڕبه‌خۆبوون و ئازادیی خۆیان به‌ده‌ستدێنن.

په‌یکه‌ره‌که کۆپی په‌یکه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌یه که له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناس «ماکس ڤۆن ئۆپه‌نهایم»ه‌وه هه‌ڵکه‌ندراوه و له جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا زیانی زۆری به‌رکه‌وتووه، ده‌کرێت وه‌ک شاهیدێکیش بۆ چیرۆکی هونه‌ری فه‌رهودی ده‌وڵه‌ته خۆرئاواییه کۆلۆنیاڵه‌کان ته‌ماشابکرێت.
گرووپی جیهانی گەرۆک-Mobile Welten، داوا له به‌شداربووان ده‌کات که پرسیار و خواسته تایبه‌تییه که‌سییه‌کانیان بخه‌نه‌ڕوو و ڕاڤه‌ی بکه‌ن. له لایه‌ک ئۆبژێکتیڤی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی که مه‌رجه‌کانی هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستین، ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ژموونی ئیمپریالیستی و کۆلۆنیالیزم ده‌بنه‌وه به بنه‌ما ڕه‌خنه‌ییه‌کانی هه‌ر گفتوگۆیه‌ک. مۆزه‌خانه‌ش وه‌ک شوێن و وه‌ک ده‌زگا‌یه‌کی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی بیرۆکه، پێویسته بخرێته ژێر ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن. له لایه‌کی دیكه‌وه کۆنسێپته‌که‌ش هه‌ڵگری په‌یوه‌ندی و به‌رده‌وامی چیرۆکه‌کانه که گێڕانەوەی ناکۆتا له‌خۆده‌گرن و بینه‌ر تووشی سه‌رسوڕمان ده‌کات، وا ده‌کات مرۆڤ متمانه به تێڕوانینه که‌سییه‌کانی خۆیشی بکات.
له ئۆبژێکته‌کاندا هه‌موو پێکداچوونه گلۆباڵه‌کان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌یی بۆ گۆڕانکاری ماتریاڵه‌کان، بارودۆخیان هه‌روه‌ها پاوانخوازی و کاریگه‌رییه‌کانیشی ده‌بینرێن. ئامانجی پێشانگه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که مۆزه‌خانه وه‌ک شوێنێکی له‌بار بۆ گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ژمار بکرێت. ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له پرۆژه‌ی ئامارگی-دا خۆی ده‌رده‌خات، له کاتێکدا بینه‌ر به‌ساده‌یی به‌ر ئه‌لته‌رناتیڤه ڕاستەقینه‌کان ده‌که‌ون و بیرۆکه‌ی تایبه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌م پێشانگه‌یه له‌لایه‌ن گرووپی ئاماده‌کار؛ سۆفیا پرینس و ڕۆگه‌ر م. بورگه‌ل، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌که سابینه شولز و کارستن برۆسدا سیناتۆری كولتوور له هه‌رێمی هامبورگ-ه‌وه ئاماده‌کرا. پرۆژەکە له ١٢ی نیسان\٢٣ی خاكه‌لێوه کرایەوە و تا ۱٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ پێشوازی له میوانه‌کان کرد. بەشی ئامارگی بە ڕێنمایی زانستی و ئاکادیمییانەی ژنۆلۆژی بەرێوەدەبرێت و دیدی ئارکۆلۆژییانەی کلاسیک لە مۆزەخانەکاندا دەخاتەڕوو.
بەرێوەبەریی ماڵپەری ژنۆلۆژی