لە زانکۆی بریتانگنی شاری لۆریئەنتی فەڕەنسا، خوێندکارانی کورد و دۆستەکانیان لەبارەی ژنۆلۆژی و مێژووی کوردستان کۆنفڕانسێکیان ساز کرد. سارا مارچا لە ناوەندی ژنۆلۆژی بروکسەل وەک قسەکەر بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. دۆغان داغهان خوێندکاری زانکۆکە وەک خوێندکاری کوردستان لە رێگەی بەڵگە فیلمێکەوە، باسی لە مێژووی کوردستان کرد.
لە بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا سارا مارچا قسەی لەبارەی ژنانی کورد و ژنۆلۆژی کرد، بە بەڵگە فیلمێک، قسەی بۆ خوێندکارانی زانکۆ کرد. مارچا وتی، ” ئێمە مێژووی ژنان هەڵدەسەنگێنین. لەکاتی تێپەڕبوون لە کۆمەڵگای سروشتی بەرەو کۆمەڵگەی دەوڵەت، پێویستە ئێمە تێکۆشانی ژنان باش بزانین. تێکۆشانی ٥ هەزار ساڵی ژن لە میزۆپۆتامیا دەستی پێکرد و کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دروست کرد. دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بە تێکۆشانی گەلی کورد لەدژی هێزە ئیمپریالیست و داگیرکەرەکان، لە کوردستان و هەموو جیهان بڵابووەتەوە. ژنان ئەمڕۆ دەتوانن خۆیان بهێننە زمان، کۆمینەکانیان هاوشێوەی ڕۆژاڤای کوردستان بنیات بنێن، ئەمەش نیشان دەدات کە تێکۆشانی ئازادیی کورد، چی نرخێک بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت.
ئازادیی ژن، پێوانەی بناغەیی پەکەکەیە. پەکەکە بزووتنەوەیەکی وەهایە کە ئازادیی کوردستان لە ئازادیی ژندا دەبینێتەوە. بۆیەش پێویستە سەیر بکرێت کە ژنان ئەم بزووتنەوەیە بە چی ئایدۆلۆژی و پرۆسەیەک بەڕێوە دەبەن. بەم شێوەیە ئامانجی ژنانی پەکەکەیی تێبگەین. لەبەرئەوەی ساکینە، فیدان، لەیلا، ژنانی شۆڕشگێر بوون. پێشەنگ بوون، ویستیان سیستم بگۆڕن. بۆیەش کرانە ئامانج.”
لە بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
بەرێوەبەریی ماڵپەری ژنۆلۆژی