هەڵسەنگاندنی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر ژنۆلۆژی
” لەدۆخێکدا زانستی ژن – ژنۆلۆژی پەرەبسەنێت، ڕوونکردنەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای نموونەیەکەوە چەندەی بڵێین سوودبەخش دەبێت، پێویستە تێبگەین کە ڕەمەکی زایەندی-غەریزەی جنسیلە سەرتۆپی کۆنترین خووەکانی ژیانەوە دێت. وەڵامی پێداویستی بەردەوامکردنی خودی ژیانە. نەبوونی دەرفەتی ژیانی ناکۆتای تاک، چارەسەرییەکەی تاکی ناچار کردووە پەرە بە ماتەوزەی سەرلەنوێ خۆخوڵقاندنەوە بدات. ئەو شتەی بە ئارەزوو و ڕەمەکی زایەندی ناو دەبرێت، لە هەلومەرجی گونجاودا ئەم ماتە وزەیە بەرهەم دێنێت و بەردەوامی بە ژیان دەدات. بەجۆرێک لە جۆرەکان دەبێتە ڕێگەچارەی هەڕەشەی لەناوچوونی ڕەچەڵەک و مردن. یەکەم دابەشبوونی خانە، خۆ بەنەمرکردنی تاکخانەیە لە ڕێگای زۆربوونەوە. ئەگەر گشتگیرتری بکەین، ڕوداوی بەردەوامکردنی مەیلی ناکۆتاییبوونە لە ژیانی بوونەوەردا کە بەرامبەر بەو نەبوون و بۆشاییەی هەوڵی قووتدانی گەردوون دەدات، بەردەوام لەمیانەی هەمەڕەنگ کردنی خۆیەوە هەوڵی بۆ دەدات.”
نووسەر: عەبدوڵڵا ئۆجالان

ئامادەکردنی: ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
بابەت: فیکری
دیزایین: ژنۆلۆژی
لە تورکییەوە: نەجیبە قەرەداغی
بەرگ: ئەرجان ئالتونتاش
ئیمەیڵ: jinolojy@gmail.com
ماڵپەڕ: www.jineolojikrd.info
https: //jineoloji.eu
فەیسبووک: ژنۆلۆژیwww.facebook.com/
ناوەرۆک
– تێگەیشتن و واتادا
– ڕۆژهەڵاتی ناوین پێویستیی بە دووەمین شۆڕشی ژنە
– دەبێ بەردەوامی بە فێربوونی فۆرمیلی ئەفسوناوی ژن – ژیان – ئازادی و نوێنەرایەتی کردنی بدەین
– ئەو زانستەی لە تەوەری ژن دا گەشە بکات، دەبێتە هەنگاوی یەکەم بەرەو سۆسیۆلۆژیایەکی ڕاستەقینە
– نەک زۆربوونی بایۆلۆژی بەڵکو زۆربوونی کۆمەڵگەییبوون
– ئازادی نەبێ، ئێتیک و ئێستیتکایش نابێ
– لە ئاکادیمیاکان دا پەرە بە ڕزگاربوونتان، تێگەیشتنتان بۆ هونەر و هاوژیانی بدەن
– ژن خاوەنی ڕاستەقینەی ئابورییە
– مۆدێرنیتەی دیموکراتی سەردەمی شۆڕشی ژن و شارستانی ژنە
نامیلکەکە لەم بەستەرەدایە: زانستێک لە تەوەری ژن دا
ئەگەر نەتتوانی لەم بەستەرەی سەرەوە دایبەزێنی لێرە بەهۆی نەبوونی گوگڵمایل لێرە تاقی بکەرەوە