ژن، ژیان، ئازادی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژاڤاوە

لە ساڵی ٢٠١٨، کۆمەڵێک ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست لە پەیمانگای ئەندرێا ڤۆڵفی ژنۆلۆژی، لە گوندێکی بچووکی ڕۆژاڤا کۆبوونەوە. شۆڕشی ژنان شەش ساڵ بوو بەڕێوە دەچوو، هیوا و ئیلهامی وەک تۆو هەڵگیراو بە بای ئازادی بڵاو دەبۆوە. پەیمانگای ئەندرێا ڤۆڵف یەکەم هەنگاوەکانی دەنا، ناوی یەکەم شۆڕشگێڕی ئینتەرناسیۆنالیست (ئەڵمانی) بوو کە لە کۆتایی نەوەدەکاندا لە چیاکانی کوردستان شەهید ببوو. …

“خۆناسین بناغەی هەموو ناسینەکانە”

ڕانانێک بۆ کتێبی گەڕیدەی حەقیقەت چیمەن حەسەن بۆ کتێبە پر بە پێزو جوانەکەی هەڤاڵی شەهید ناگیهان ئاکارسەل، گەڕیدەی حەقیقەت کە هەڤاڵی هێژا و ئازیز نەجیبە قەرەداخی زۆر بە جوانی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی-سۆرانی، ئێمە ناتوانین لەو گوتارە نایابانەی ناگیهان لابدەین، چونکە ئەم کتێبەمان پێمان ئاشنا دەکات کە خۆی گوڵەکێوییەکە تا دواڕادە عاشق و ڕاستگۆی کوردستانە، …

سەدان دامەزراوەی ژنان و ژنانی نێونەتەوەیی پشتگیری لە خۆسەری دیموکراتی و ئازادی ژن لە سووریا دەکەن

نامەی کراوەی هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی ژنان بۆ داڕشتنەوەی سوریایەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان بۆ: ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سیما سامی باهۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنتۆنیۆ لویس سانتۆس دا کۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەحمەد ئەبول غەیت، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا …

خەونەکەی ناگیهان ئاکارسەل لە جێیەکی دیکەی کوردستان بەدی هێنرا

شارەوانی پەیاسی ئامەد سەر بە پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە پارکی ٧٥ “کتێبخانەی بەرهەمەکانی ژنان”ی کردەوە. چەندین سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداری کردنەوەی کتێبخانەکەیان کرد. لە کردنەوەی کتێبخانەکەدا ژنان چەندین جار دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان وتەوە. هاوسەرۆکی شارەوانی پەیاس بێریڤان گوڵشەن سینجار ڕایگەیاند کە کتێبخانەکە بۆ شار یادەوەرییەکە و ئەم شتانەی …

هاڤپەیڤینی ژنۆلۆژی لەگەڵ ماریا میس

 ٢٨ی حوزەیران ٢٠١٧ لە کۆڵن ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی لە ئەوروپا نەجیبە قەرەداغی و ئیڤۆن هاینا سەردانی ماریا میسیان کرد و بۆ ماوەی ٤ سەعات گفتوگۆیان لەسەر زۆر بابەتی وەک تێز و کتێبەکانی ماریس میس، بەشێک لە بزووتنەوەکانی فێمینیست و دۆخی هەنوکەییان، سروشت، کۆلۆنیالیزم، ئەزمونەکانی ژنانی هندستان کە ماریا میس خۆی ماوەیەکی درێژ لەوێ ماوەتەوە. کاریگەری …

هاوخەمی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بۆ مەرگی ماریا میس

بەڕێز و سوپاسەوە یادی ژنە زانا ماریا میس تیۆریسیانانی ئیکۆفێمینیزم و چالاکوان و نووسەر دەکەینەوە. ماریا میس لە ١٦ی ئایار ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. ماریا میس بە نووسین، تێزەکانی و هەوڵ و تێکۆشانەکانی کۆمەکێکی گەورەی کرد بە تێکۆشانی ئازادیی ژن لە هەموو جیهاندا، هەر چۆن بۆ بزووتنەوە …

جێندەر لە ڕوانگەی زانستی ژنۆلۆژییەوە

ئاکادیمیای ژنۆلۆژی  بەشی دووەم لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، بە تایبەتی ئەو جێیانەی لە دیدی ناوەندئەوروپیەوە وەک وڵاتی دواکەوتوو، یان وڵاتانی ‘ جیهانی سێیەم ‘ یان ‘ جیهانی پێشکەوتوو نین’ بە ڕۆژەڤی ژن، جێندەر و ڕۆژەڤی دیموکراسی و بواری ئابووری دەیانەوێ رۆژەڤی ئەو وڵات و کۆمەڵگانە ئاراستە بکە. ڕۆژەڤیان بە پێی رۆژەڤی خۆیان دیاری بکەن کە …

جێندەر لە ڕوانگەی زانستی ژنۆلۆژییەوە

ئاکادیمیای ژنۆلۆژی  بەشی یەکەم لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازییەوە دەکوڵێ، هەرێمەکە لە گۆڕانکارییەکی سەرتاسەریدایە. لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا تێکۆشانێکی فراون و هەمەلایەنە لە ئارادایە و لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە گۆڕانکارییەکی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. لە کاتێکدا گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر ئاستی میدیاکان، ئاکادیمی، بزووتنەوەی فێمینستی و کۆمەڵایەتییەکاندا لەسەر شۆرشی ژن و شۆڕشی …

هەوڵی شێواندنی سەرچاوە و ناوەرۆکی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی

زۆزان سیما وەرگێرانی لە تورکییەوە: نەجیبە قەرەداغی ژن، ژیان ئازادی، دروشمی سەرەکی ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە و لە ڕاپەڕینەکاندا بووە زەمینەی پەرەسەندنی سیمای شۆڕشی ژنان، بەڵام مشتومڕێکی زۆر لەسەر ئەم دروشمە هەیە. دروشمەکانی وەک “مەرگ بۆ دیکتاتۆر، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان، ئازەربایجان وشیارە پاڵپشتی کوردستانە، ئازادیی بۆ بەلووچستان” بە ئەندازەی …

سوپاسنامە و بانگەوازی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

بە ناوی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییەوە سوپاسی کەسایەتی، ڕێکخراو، لایەنە سیاسییەکان و هەموو ئەو کەسە ئازادیخوازانە دەکەین کە دوای شەهیدکردنی هاوڕێ و هەڤاڵی تێکۆشەرمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی (ناگیهان ئاکارسەل – هەڤاڵ زیلان) بەشداری مەراسیمی پرسەکەیان کرد یان لە ڕێگای تەلەفۆن، نامەی ئەلەکترۆنی، سۆشیال میدیا پەیوەندییان پێوەکردین و بە دەربڕینی هەڵوێستیان کاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەو تیرۆرە نیشاندا و …