بەیاننەمەی ئەنجومەنی ژنانی سوریا ئێمەی ژنانی سوریا، ساڵانێکی درێژە لەژێر گوشاری نەژادپەرستی و سیاسەتی تاکڕەوانەی ڕژێمی بەعس کە ئیرادەی ژنانی پەراوێزخستبوو، ژیاین. گەلانی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١١ دژی ڕژێمی دیکتاتۆر ڕاپەڕین، لەم ١٣ ساڵەی دواییدا ڕووبەڕووی شەڕ، کۆچبەری، داگیرکاری و ستەمی داعش بوونەتەوە. لەم پڕۆسەیەدا زۆرترین ئازاریان ژنان چەشت. ئێمە، هەم لە بەرامبەر ڕژێمی …
