بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی هەڵگری یادەوەری، تێکۆشان و ڕەنجی ناگیهان ئاکارسەل دەبین.

کاتژمێر ١٠ ی  ڕۆژی ٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەندامی ئاکادیمیاکەمان- ئاکادیمیای ژنۆلۆژی و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاکارسەل لە گەڕەکی بەختیاری بەشێوەیەکی پلانڕێژکراو لە لایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و شەهید کرا. ئێمە وەک ئاکادیمیای ژنۆلۆژی بەتوندی ئەم تاوانە سیاسییە شەرمەزار دەکەین، کە هێزە فاشیست و هەژموونخوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەرامبەر ژنانی سەربەخۆ و …

بەها مێژوویی و هەنووکەییەکانی ئامارگی لە مۆزەخانەی ناوەندی هامبورگ

”ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌سازییه‌کانی سه‌نته‌رگه‌رایی ئه‌ورووپی بخه‌ینه‌وه‌ ژێر پرسیار و مۆزه‌خانه‌ش وه‌کو شوێن وێنا بکه‌ین، که‌ تێیدا گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی سەرلەنوێ ده‌کاته‌وه‌ به‌ گریمانه.” ‌ئه‌مه‌ ناوه‌رۆکی کۆنسێپتی ئه‌م پێشانگه‌یه‌یه‌ که‌ به‌رهه‌می سێ ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌. ئامانجی سه‌ره‌کی پێشانگه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پۆلێنه‌ یه‌کڕه‌هه‌ندییه‌ شوێنەوارەکانی وه‌ک: نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان یاخود سه‌رده‌مییه‌کان هه‌مدیس هه‌ڵبسه‌نگێنێته‌وه‌، له ‌به‌رانبه‌ردا له‌ گۆشه‌نیگای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌ی وه‌ک ئۆبژێکته‌ فره‌کولتوورییه‌کانه‌وه‌ کۆمه‌ڵگه‌کان سەرلەنوێ وێنا …

شۆڕشی ژن و ژنۆلۆژی

زۆزان سیما کۆمەڵگەبوون هەمیشە لە گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا بووە، بەڵام هەندێ گۆڕانکاری هەیە پێیان دەڵێین شۆڕش. مانای ڕاستەقینەی شۆڕش چییە؟ چ گۆڕانێک بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی پێناسە دەکرێن؟ یەکەم شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە مێژوودا، شۆڕشی زمانە.  بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ئەم شۆڕشە 50 هەزار ساڵ پ.ز بەرپا بووە. بەم شۆڕشەی زمان، کولتوور و کۆمەڵگەبوون، لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی …

ژنۆلۆژی، زانایی، زانیاری و ڕۆشنبیری ژنانە

دیجلە کولیلک: بەشی ژنۆلۆژی لە زانکۆدا سەرکەوتنی تەواوی ژنانە. لە ساڵانی ٢٠١٧دا لە زانکۆی ڕۆژئاوا بەشی ژنۆلۆژی کرایەوە، دیجلە کولیلک، مامۆستا و وتەبێژی ژنۆلۆژی ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە، شۆڕشی دووەمیش کردنەوەی بەشی ژنۆلۆژییە لە کۆلێژی ئەدەب و زانستی زانکۆی ڕۆژئاوا. ڕوناهی نودا قامیشلۆ- کۆلێژی ئەدەب و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ …

تێكۆشانی ساكینه‌ بۆ ئازادیی ژنانی کورد بوو

شه‌هید ساكینه‌ جانسز ناسراو به‌ سارا، له‌ 12 شوباتی 1958 له‌ زستانی ساردو سۆڵه‌ی بێ ئه‌ندازه‌دا له‌ گوندی ته‌ختی خه‌لیل سه‌ر به‌ شاری دێرسیم له‌ باكوری کوردستان چاوی به‌ ژیان هەڵهێنا. ساكینه‌ هه‌م كورد، هه‌م ژن و هه‌م عه‌له‌ویه‌. هه‌ڵگری سێ ناسنامه‌یه‌، بەڵام لە هەرسێ ناسنامەیدا لەژێر زەبری داگیرکاریدا دەیناڵاند بۆ ئەوەش دەبوو هەڵگری ناسانامەی …

خۆبوونی ژن لەناو هونەردا

هونەر بۆ ژنۆلۆژی گرنگە یەکێکە لە بوارەکانی ژنۆلۆژی و ئیشی لەسەر دەکات. ژنۆلۆژی پێیوایە هونەر کاریگەری تایبەتی هەیە لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و هۆشیاری و یەکسانی جێندەریی، ڕیالێتی و ڕاستی کۆمەڵایەتی. ئەمەش پێویستە لەناو هونەردا بەشێوەیەکی ئێستێتیکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. کاتێک هونەرمەند هۆشیار بوو بەرانبەر بە بوون و ئەرکی خۆی لەنێو کۆمەڵگەدا، ئەوا لەڕێگەی هونەرەوە …

بۆچی ژنۆلۆژی؟

نەجیبە قەرەداغی گۆڕانکارییەکانی جیهان لە سەرەتای سەدەی ١٩دا لە ڕووی پیشەسازی، تەکنیکی، سیاسی و ئابووری، ڕاستتر لە سەردەمی هەڵکشانی سەرمایەداریدا، زیاترین کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی دانا. مۆدێرنیتە لە سێ پێگەی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوە و پیشەسازیگەرایی (ئیندوستریالیزم)دا خۆی بەهێز کرد. لەم ڕێگەیەوە کێشە و قەیرانی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، هەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و …

ڕوانگەی ژنۆلۆژی بۆ دیمۆگرافی

دیرۆك قاره‌مان دیمۆگرافی وشه‌یه‌كی گریکییە لە دوو بەش پێکهاتووە دیمۆس واتا خەڵک، گرافی واتا زانست، بەسەریەکەوە واتا زانستی خەڵک یان دانیشتوانناسی، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ‌ دانیشتوانناسی زانستێکی زۆر كۆنی كۆمه‌ڵگەیه‌. مرۆڤ لە ٥٠٠٠ی پ.ز به‌گوێرەی پێویستی ژیانی خۆیان رێكخستووە. به‌تایبه‌ت له‌ چاخی بەردینی نوێ (نیولیتیک)دا بە‌پێشه‌نگایەتی خو‌داوه‌ند-دایك، دایكان به‌گوێرەی ئەو ئەزموونەی لە ژیانیانەوە به‌ده‌ستیان هێنابوو، …

ڕوانگەی ژنۆلۆژی بۆ هونەر

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ژنۆلۆژی زانستی ژن و هاوژیانی ئازادە، بەڕوانگەیەکی ژنانە ئیش دەکات. دونیابینی و زانستی ژنە، کە لە  کۆمەڵگە و سروشتدا لە مێژووی ژن دەکۆڵێتەوە. بۆ ئەوەی حەقیقەتی ژن زیندوو بێت، ژنۆلۆژی گرنگی بە کولتوور و هونەر ”ئێستێتیک” دەدات. هونەر لە فراوانترین واتایدا چالاکی ئافرێنەرانەی مرۆڤە. جیاوازی و سەربەخۆیی لە هێزی ئافراندنەوە دروست دەبێت، هونەر …

بۆچی ژنۆلۆژی؟ بونیادنانەوەی زانستەکان ڕووەو ژیانێکی کۆمینال و ئازاد

گونول کایە لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد ژنۆلۆژی وەک هەنگاوێکی گرنگی خەباتی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان، لە ڕووی ڕۆشنبیری، ئایدیۆلۆژی-سیاسی، بەرگری لەخۆکردن و جووڵانەوە لە ماوەی سی ساڵی ڕابوردوودا، دەنرخێنرێت. دەمەوێت ئەگەرچی بەکورتیش بێ پرنسیپە سەرەکییەکانی ژنۆلۆژی بناسێنم، کە بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کورد لەسەر ئاستی جیهان پێشکەشی بزووتنەوەکانی ژنانی دەکەن.   لە ڕوانگەی بزووتنەوەی ژنانی کورد، …